Sato's Thoughts and Writings

خەوە بەردینە

کچی نوور قەتیسی دەسی دێوی کێوە لە ئەنگوستە چاوی دڵی خێوی کێوا بەرەو دەر، بەرەو شاری دەریا بەڕێوە. گەرووی ویشک و چاوی سپی چاوەکانی دەرووی ڕوونی ئاوە بە فانۆسی ئەستێرە بەرچاوی ڕوونە لە بەرپێی حەریری کەوەی سێوەڕە بە پۆی مانگەشەو چندراوە. ئەڵێی بورجی خاپووری مێژووی لەمێژین لە درزی هەزار خشتی ڕۆژ و شەوانی دڵۆپەی چپەی پۆلی پەریانی دادا ئەڵێی پێکەنینی کچی سەرگوریشتەی قەدیمی لە ئەندامی تاپۆی وەکوو بوومەلێڵی سنووری شەوی دوێنێ ئەوڕۆی بەیانی پەچەی قورسی نسیانی ئینسانی لادا

سوارە ئیلخانیزادە