Sato's Thoughts and Writings

بیرەوەری و تێبینی لەسەر کتێبێ قاژووکان

لە باخچەی ماڵێدا دارێکی هەڵووچەم ١٤ ساڵ پێش چاند و چەند ساڵێکە هاتۆتە بەر. ئەو پاییزە قاژوویەک هێلانەی لەسەر کردبوو. ڕای ماڵێ وابوو کە هێلانەکە بڕووخێنم چۆن دەبێتە هۆکاری ویشک بوونی دارەکە! من لێی گەڕام کە بمێنێتەوە. جا ئێستا کە بەهارە و هاتۆتە بەر چووم بڕێک هەڵووچە لێبکەمەوە بەڵام بە شێوەی جۆراوجۆر کاتێک لە دارەکە نزیک دەبوومەوە هەوڵی پاراستنی هێلانە و جوجکەکەیان دەدەن یان دەیکەنە قیژ و هاوار یان بە دندووک لە دارەکە دەکووتن کە بە جۆڕێک من بترسێنن.

لەو ڕۆژانەدا لە گوودریدز بە هەڵکەوت تووشی ئەو کتێبە هاتم کە سەبارەت بە قاژووکانە و ئەگەر چی ساڵانێکە لە باخ و باخچە و مزرا دەیانبیم بەڵام قەت بەو جۆرەی پێویستە سەرنجم نەدابووە ژیانیان. هەڵبەت هەمیشە نان و شتیان باش دەدیتەوە و زۆریان نان و شت لێ خواردووم ئەو کاتانەی ئاگام لێ نەبووە. هەمیشە بۆم پرسیار بوو چۆن وا زوو ئاگاداری ئەو شتانە دەبن.

ئەو کتێبەم بە یارمەتی ژیری دەسکرد خوێندەوە لەڕاستیدا. قاژووکان چەند شتی تایبەتییان هەیە. مێشکیان لە قەبارەی باڵایان گەورەیە و زۆر زیرەکن و زوو شت فێر دەبن. کاری بە کۆمەڵ بە باشی دەبەنە پێش! تەنانەت زۆر یارمەتی یەکتر دەدەن. زمان و ڕەمزی تایبەت بە خۆیان و کۆمەڵی خۆیان دەتوانن فێر بن! دەتوانن بیری ئاژەڵەکانی دیکە بخوێننەوە و بەو جۆرە دەتوانن زۆر بە باشی فریویان دەن و هەڵیانخەڵەتێنن. ئاستی فێر بوونیان و کاری بەکۆمەڵیان لە ئاستی شامپازدەکان نزیکە.

ئەو دەنگەی خوارەوەش بە ژیری دەسکرد درووست کراوە و کۆکراوەیەکی پوخت و پاراوە لە کاکڵی کتێبەکەیە.

Crows: Encounters with the Wise Guys of the Avian World